| « كانوونی یه‌كه‌م 2008 | ||||||
| Mon | Tue | Wed | Thu | Fri | Sat | Sun |
|---|---|---|---|---|---|---|
| 1 | 2 | 3 | 4 | 5 | 6 | 7 |
| 8 | 9 | 10 | 11 | 12 | 13 | 14 |
| 15 | 16 | 17 | 18 | 19 | 20 | 21 |
| 22 | 23 | 24 | 25 | 26 | 27 | 28 |
| 29 | 30 | 31 | ||||

ئه‌و دیارده‌یه‌ی كه وه‌ك شێرپه‌نجه كۆمه‌ڵگاكه‌مانی خستۆته نێو گێژاوێكه‌وه و گه‌ر چاره‌سه‌رێكی به په‌له و گونجاوی بۆنه‌دۆزینه‌وه، ئه‌وا ره‌نگبیت ئه‌م كاره قێزه‌ونه ببێته دیارده‌یه‌كی رۆژانه‌و مرۆڤی كورد وه‌ك دڕنده‌یه‌ك به جیهان بناسێت. به‌داخه‌وه! به‌شێك له‌و به‌ڵگه و یاداشتانه‌ی له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵًگای مه‌ده‌نی و رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ له وڵاتانی رۆژئاوادا بڵاوكراونه‌ته‌وه ئاماژه به‌و ره‌شه‌كوژیانه ده‌كه‌ن كه له هه‌ریمی كوردوستاندا دژ به ژنان ئه‌نجام ده‌دریت و بۆته بابه‌تی میدیاكانی رۆژئاوا! ئێمه له كاتێكدا
ڕێکخراوی که‌لتوروفه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌کان، ڕێکخراوێکی مه‌ده‌نی ئه‌ڵمانیه‌وباره‌گاکه‌ی له شاری (هامبۆرگ) ه ساڵانه مه‌راسیم وپیشانگاو چالاکی هونه‌ری تایبه‌ت به گه‌لانی جیاجیای دانیشتوی هامبۆرگ به‌به‌رهه‌می هونه‌ری ده‌کاته‌وه، کورده‌کان له‌م شاره‌دا هه‌موو ساڵێک به‌شدار ده‌بن وڕۆڵی چالاک له نێو نه‌ته‌وه‌کانی تردا ده‌بینن، هونه‌رمه‌ندوپێشمه‌رگه‌ی دێرین (که‌ریم هه‌ڵه‌بجه‌یی) 14 ساڵه له‌و شاره‌ده‌ژی وماوه‌ی سێ ساڵیشه به‌شداری له پیشانگای شێوه‌کاری ئه‌م ڕێکخراوه ده‌کات، ئه‌مساڵ له‌گه‌ڵ 23 هونه‌رمه‌ندی تری نه‌ته‌وه‌ی جیاجیای ناو شاره‌که به 6 تابلۆی جوان وپڕمانا به‌شداری کرد‌و له نێوان ده‌یان تابلۆی نێو درێژه >>>
خوێنه‌ری به‌ڕێز هه‌ر له‌ده‌ست به‌کاربونی مالکیه‌وه بۆ پۆستی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ورده ورده خۆی ناساند که گورگه‌و له پێستی مه‌ڕدایه، بۆیه بابه‌تێکم نوسی به ناو نیشانی... که‌چه‌ڵ حه‌سه‌ن... . حه‌سه‌ن که‌چه‌ڵ... . به مانای ئه‌وه‌ی سه‌دام و مالکی یه‌ک بابه‌تن بۆ گه‌لی کورد ته‌نها له‌ڕوکاردا و ناوه‌کانیاندا جیاوازیان هه‌یه. سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقی نا فیدراڵ نوری مالکی ده‌یه‌وێت وه‌ک سه‌دامی گه‌وره دیکتاتۆر ره‌فتار بکات و هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌کانی خۆی بۆ دژایه‌تی کردنی گه‌لی کورد به‌کار بهێنێت، په‌یره و کردنی سیاسه‌ته‌کانی مالکی نیشانه‌یه‌کی ترسناکه بۆ ئاینده‌ی گه‌لی عێراق به‌گشتی‌و میلله‌تی درێژه >>>
لامان روونه، ئه‌و ئه‌زمونه‌ی كه‌هه‌مانه به فیداكاری وتێكۆشانی یه‌ك به‌یه‌كی پێشمه‌رگه جه‌ربه‌زه‌كان وهه‌ڤالانی رێكخستنی نهێنی هاتۆته‌بون. هه‌ریه‌ك له‌و پێشمه‌رگانه‌ش بێگومان به‌زۆر راپێچی شاخه‌كان نه‌كران، به‌ڵكو به‌شداریكردنیان له‌خه‌بات پاڵنه‌ری هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی ونیشتیمانی بو، كه‌واتا پێشمه‌رگه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و فیداكاریانه‌یدا قه‌ت چاوه‌ڕوانی پاداشت وئیمتیازی نه‌كردوه. ئه‌مڕۆ كاتێك كه ده‌بینی هه‌ندی خه‌لك بێئه‌وه‌ی وه‌ك خۆیان ماندوبوبن پڕكراون له ئیمتیازوده‌سكه‌وتی ماددی زۆر!!یا شێوازی به‌خشینی یارمه‌تی وهاوكاریكردن شێوازێكی یه‌كسان ووه‌ك یه‌ك نیه!!بۆیه ئه‌وانیش به‌مافی ره‌وای خۆیان ده‌زانن ئه‌م درێژه >>>
نه بێده‌نگبوون هه‌ڵوێسته‌و نه‌جیهان به‌ره‌و ناتوندوتیژی هه‌نگاوده‌نێت..! له‌رۆژانى 19 / 25 هه‌فته‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژى له‌هه‌رێمى كوردستان به‌چه‌ندین چالاكى جۆراوجۆر به‌ڕێوه‌چوو، کۆبوونه‌وه سازکراو به‌یاننامه ده‌رکرا، به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن رێکخراوه‌کانی ژنان و ئافره‌تانه‌وه به‌گشتی چالاکیی جۆراوجۆر ئه‌نجامدران. هه‌واڵه‌کان رایانگه‌یاند که‌ئێواره‌ى رۆژى سێشه‌ممه‌له‌پاركى نالى، ژماره‌یه‌ك ئه‌ندام له‌ڕێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك ده‌می خۆیان به‌ستء بێده‌نگیان هه‌ڵبژارد. گروپى 25 ى نۆظه‌مبه‌ر به‌یاننامه‌یه‌كیان ده‌ركردووه له ژێر ناوى (هه‌موو ڕۆژه‌كانى ساڵ قسه ده‌كه‌ین ته‌نها له 25 ى نۆظه‌مبه‌ردا نه‌بێت).!! درێژه >>>
زۆرم پی سه‌یره كه وڵاتێك بانگه‌شه‌ی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری بكات و ئه‌م دیموكراسییه‌ش بگوازرێته‌وه بۆ ناوچه‌كانی تری ئیراق ئیراقێك وا ده‌ناڵێنی له‌ژێر ده‌ستی كۆنه به‌عسی و هه‌ندی لایه‌نی تر خوا نه‌كا ئه‌م دیموكراسییه‌ی كه‌له‌نێو ئێمه‌دا وا به شێوه‌یه‌كی مۆدێرن باس ئه‌كرێت بگوازرێته‌وه ئیراقی فیدڕاڵ، نه‌كا ئه‌ممانیش له‌ژێر ناوی ئه‌م دیموكراسییه 18 ساڵ گه‌لانی ئیراق بچه‌و سێننه‌وه و هه‌رخه‌ریكی كار‌و پڕۆژه‌و پلانی خۆیان بۆ داهاتوویان و سه‌فه‌ركردنیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بی ئه‌ژماربێت و منداڵی ته‌مه‌ن شه‌ش مانگیان ڕه‌گه‌زنامه‌ی سویدی و به‌ریتانی هه‌بێت، نه‌كا ئه‌مانیش خه‌ریكی دامه‌زراندنی كۆمپانیا‌و شاری مۆدێرن درێژه >>>
شه‌هیدی زیندو له دڵی هه‌مو کوردستانیه‌کی مه‌رددا
تۆ بڵێی شه‌هید گوم بێ…. ¬؟
که تۆیان کوشت- ده‌ستیان شکێ- ده‌یان زانی چاوی کوردی!
ده‌یان زانی تۆ قه‌ندیلی، پیره‌مه‌گرونی، هه‌ڵگوردی!
له‌م دنیادا چ نه‌فامێک وا تێتده‌گات تۆ مردویت؟؟
ئه‌ی؟ ڕابه‌ری تێکۆشه‌ران، تۆ ئیێلهامی ده‌ستو بردیت!! درێژه >>>
یه‌کێک له پایه‌کانی سیسته‌می دیموکراسی: نه‌مانی تاک بڕیاری پارت و تاکه و به داموده‌زگا کردنی ده‌سه‌ڵاته‌کانه، کارکردنه بۆ به‌گه‌ڕخستنی هێزی پولۆرالیزم و ڕه‌وینه‌وه‌ی فیکری به‌کاریزما کردنی سه‌رکرده‌کانه، ڕاسته‌وخۆ: سه‌ندنه‌وه‌ی هێزه له که‌مینه‌وه بۆ زۆرینه و ده‌ستاوده‌ستکردنی به‌رده‌وامیه‌تی، دلێر بونی ده‌نگی گشتی و بڕیاری به کۆمه‌ڵ و له گۆڕنانی حکومڕانی و پاوه‌نخوازی تاکه‌کانه.
له کوردستان ئه‌گه‌رچی هێشتا سه‌رمایه و ده‌سه‌ڵات پێکڤه له ژێر ڕکێفی تاکدایه و ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌ها بونی ماوه، به‌ڵام هه‌و‌ڵدانی به‌رده‌وامیش له دیموکراتیزه کردنی ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێوه‌بردندا به‌دیده‌کرێت، هه‌ندێک هێشتا هه‌لهه‌له‌ی درێژه >>>
به‌م نوسراوه به‌ڕێزتان له چه‌ند ئارێشه‌یه‌ک ئاگادار ده‌که‌مه‌وه، که پێده‌چێت که‌سانی تریش هه‌بن له هه‌مان شێوه‌ی کێشه‌دا، بۆیه داواکارم که به وردی له گیروگرفته‌که بڕوانن و ڕێگاچاره‌ی بۆ دابنێن. ناوبه‌ناو پێشمه‌رگه‌ی دێرین به‌سه‌ر ده‌کرێته‌وه، ئه‌رک و ماندوو بونیان به‌هه‌ند وه‌رده‌گیرێت و که‌مێک له پاداشتیان پێڕه‌وا ده‌بینرێت، ئه‌وه بزانن هه‌ندێک له پێشمه‌رگه‌کانمان وه‌ک ماده ئه‌م بڕیار و پاداشتانه‌یان به‌لاوه زۆر گرنگ نیه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زیاد له پێویستیان ده‌سکه‌وتووه و جێگایان باشه، به‌ڵام ئه‌م لالێکردنه‌وه‌یه بۆ زۆرینه گه‌لێ گرنگه و زۆر له درێژه >>>
ئه‌مڕۆ به‌رواری 22/11/2008 کۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌کانی کوردستان هه‌ڵئه‌سێ به‌گێڕانی سیمینارێک بۆ به‌ڕێز کاک حاجی مه‌مۆ تێکۆشه‌ری دێرینی گه‌له‌که‌مان. له به‌رنامه‌ی کار‌و چالاکیه‌کانی لقی هه‌نده‌رانی کۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌کانی کوردستان که‌بڕیاره هه‌ستن به‌به‌ستنی چه‌ندین کۆڕ‌و سیمینار بۆ تێکۆشه‌رانی گه‌له‌که‌مان و گه‌یاندنی زانیاری‌یه‌کانیان بۆ کوردستانیانی هه‌نده‌ران. لقی هه‌نده‌ران به هاوکاری لیژنه‌ی ستۆکۆلمی کۆمه‌ڵه‌که‌مان له پایته‌ختی سوید سیمینارێکیان گێڕا بۆ تێکۆشه‌ری دێرینی گه‌له‌که‌مان کاک حاجی مامۆ له ژێر درێژه >>>
هونه‌رمه‌ندی شێوه‌کار کاک که‌ریم هه‌ڵه‌بجه‌یی به‌چه‌ند تابلۆیه‌کی شێوه‌کاری به‌شداری پێشه‌نگایه‌ک ئه‌کات که ساڵانه له شاری هامبۆرگ رێک ئه‌خرێت به به‌شداری کۆمه‌ڵێک هونه‌رمه‌ندی نه‌ته‌وه‌کانی ترکه‌ژماره‌یان 23 که‌سن
پێشه‌نگاکه له‌رۆژی هه‌ینی 28. 11. 2008 سه‌عات حه‌وتی ئێواره ئه‌کرێته‌وه هه‌تا 30. 01. 2009 واتا دوومانگ و هاتن بۆ هه‌موانه له‌م ناونیشانه‌ی خواره‌وه.
درێژه >>>
نامه‌یه‌کی کراوه بۆ به‌ڕێزان (سه‌رۆك و ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی کوردستان)
به‌ڕێزتان نوێنه‌ری خه‌ڵکی کوردستانن. منیش وه‌کو ده‌نگی خۆم و هاوڕێ کانم، کوڕانی ڕۆژانی سه‌خت بوین. مرۆف یان هه‌ر کۆمه‌لێك که کار ئه‌کات، پێویسته ئاوڕدانه‌وه‌یه‌کی هه‌بێت بۆ کاره‌کانی و هه‌لسه‌نگاندنی و بزانێت چه‌ندی جێ به جێ کراوه و تا چه‌ند سه‌رکه‌وتو بوه. جا به تایبه‌تی کاره‌کانی (په‌رله‌مان)، که ڕۆژانه بڕیار و یاسا ده‌رئه‌کات به بێ ئاوڕ دانه‌وه، هه‌ر بڕیار‌و یاسایه فڕێ ده‌درێته ناو (گه‌نجینه‌ی) په‌رله‌مانه‌وه نازانین چیان به سه‌ر دێت، بێگومان کارێکی ئاسانه دانیشتن و یاسا ده‌رکردن. وه‌هیچ نرخێکی نابێت ئه‌گه‌ر نه‌چێته بواڕی جێ به جێ کردنه‌وه و خزمه‌ته‌کان نه‌گاته کۆمه‌ل و تاکه‌کانی. درێژه >>>
سه‌روه‌ری و نه‌مری بۆ هه‌موو شه‌هیدانی رێگه‌ی رزگاری کورد‌و کوردستان به‌رزو پیرۆز بێت یادی شه‌هیدی نه‌مه‌ر کاکه بێستون ی مه‌لا عومه‌ر سه‌ری رێز‌و نه‌وازش داده‌نوێنم بۆ کاکه بێستون و سه‌ر جه‌م شه‌هیدان, گومان له‌وه‌دا نیا شه‌هیدی نه‌مر کاکه بێستون و هه‌زاران شه‌هیدی گه‌له‌که‌مان له دڵ و ده‌رونی ئێمه‌دان و بۆ هه‌تا هه‌تایه ئێمه‌ی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی ڕه‌ش و ڕوتی کوردستان ئه‌و شه‌هیده سه‌ربه‌رزانه له یاد ناکه‌ین وخۆشه‌وستیان هه‌تاهه‌تایه له دڵ ده‌گرین کاکه بێستون و هه‌زاران هاورێی کاکه بێستون ئه‌ستێره‌یه‌کی پرشنگ دار و گه‌شاوه‌ی ئاسمانی کوردستانن گومان له‌وه‌دانیه نه‌ک ێمه‌ی دڵ سۆز‌و نیشتمان په‌روه‌ر درێژه >>>
دوارۆژی کورده‌کانی عیراق ناونیشانی لێکۆلینه‌وه‌ی سیاسیه که ( ئه‌نستیتۆی واشنتۆن ) بۆ سیاسه‌تی رۆژهه‌لاتی نزیک له‌م دواییانه ده‌ری کردوه، ئه‌م لێکۆلینه‌وه‌یه له ئه‌نجامی سه‌ردانه‌که‌ی چوار لێکۆله‌ره‌وه‌ی سه‌ر به‌م ده‌زگایه بۆ کوردستان ی عێراق هاتوه، ئه‌م سه‌ردانه‌ش نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان قوباد تاله‌بانی رێکی خستبو، که بریتی بون له: ( سۆنه‌ر کاگابتی ) به‌رێوه‌به‌ری خوێندنی تورکی یه له واشنتۆن هه‌لگری بروانامه‌ی دکتۆرایه له مێژو له دانیشگای ییل ی ئه‌مریکی، به‌ره‌گه‌ز تورکه، مامۆستای وانه وتنه‌وه‌یه له دانیشگای جۆرج تاون و به‌رێوه‌به‌ری دیراساتی تورکیه له ئامۆژگای خزمه‌تگوزاریی درێژه >>>
خالید مه‌حمود ئه‌حمه‌د غه‌واره له فه‌رهه‌نگی جیهانی بۆ زانیاریه‌كان لیستی ئه‌نفالچییه‌كان (169) ه‌مین ناوه، له ته‌واوی میدیاكان مه‌له‌فكه‌ی بڵاوكرایه‌وه، هه‌موو كار و كرده‌وه‌كانی تۆماركراوه لای حزبه‌كانی خۆمان و سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی له رۆژگارێكدا چه‌كی شه‌ره‌فمه‌ندایه‌تی پێشمه‌رگه‌یان له‌شان كردووه خالید خوله سور ده‌ناسن، هه‌موو ده‌زگا سه‌ركوتكه‌ره‌كانی به‌عس و هه‌موو به‌عسیه‌كانیش ده‌یناسن، ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی سلێمانی بێت زۆر چاك ده‌یناسێ، ئه‌و خالیده له‌دوای راپه‌ڕینی 1991 له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردیه‌وه به‌ر شاڵاوی لێبوردن كه‌وت، به‌ڵام ناوبراو به‌هۆی ئینتیمای هه‌میشه‌یی به به‌عس به درێژه >>>
ئه‌گه‌ر به‌رپرسانی کوردستان به زووترین کات ئه‌و ناعه‌داله‌تیا و پاشا گه‌ردانیا چاره‌سه‌ر نه‌که‌ن له‌وانه‌یا ببێته هۆی له ده‌ست دانی ره‌نجوو خه‌باتی هه‌زاران شه‌هیدو پێشمه‌رگه‌ی دێرن وخه‌ڵکی زه‌حمه‌ت کێشی کوردستان و وه کوردستانیش وه هیوادارم لێره به دواوه یاسا‌و رێسایه‌ک هه‌بێت و چیتر یاسا پێشێل نه‌کرێت داد په‌روه‌ریه‌ک هه‌بێت هه‌موومان مل که‌چی یاسا بین وه یاسا سه‌روه‌ر بێت به‌راستی جێگه‌ی داخه له به‌ر نه‌بونی یاسا‌و داد په‌روه‌ری ئه‌مرۆ خاین وخۆفرۆشان به‌ری ره‌نج و خه‌باتی شه‌هیدان و ئه‌نفال و پێشمه‌رگه‌ی دێرین ده‌خۆن له کا تێکا هه‌زاران که‌س وکاری شه‌هیدان و هه‌زاران منداڵی ئه‌نفالاکان و سه‌دان پێشمه‌رگه‌ی دێرین شه‌وان به نانه ره‌ق و به هه‌ناسه ساردیه‌وه سه‌ر ده‌نێنه‌وه و شه‌و رۆژ کاری کرێکاری ده‌که‌ن بۆ په‌یداکردنی پاروه نانێک به‌ڵام به داخه‌وه ئه‌بینین رۆژانه چه‌ندین ملوێن دۆلار سه‌رف ده‌کره‌ت له پێناو حه‌زو ئاره‌زوه‌کانی شه‌خسی دا یان ده‌رێت به دێووخانانه‌ی کۆنه جاشه
پێشمه‌رگه‌م من...پێشمه‌رگه‌م من..
نه‌تۆپ و نه‌گوله‌و ئاسن ..
نه ره‌شاشی ده‌ستی دوژمن..
نه فڕۆکه‌ی بۆمبارژێن..
نه ناپاڵمی ئاگر پژێن..
نامترسێنێ، درێژه >>>
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له كۆڕی ڕێكخراوی كۆنگره‌ی نوخبه‌و توانای عێراقیه‌كان، به‌ته‌واوی په‌رده‌ی له‌سه‌ر سیاسه‌تی پێڕه‌وكراوی خۆی و حیزبه‌كه‌ی هه‌ڵماڵی كاتێك نیاز‌و مه‌رامی ئاشكراكرد له مه‌ڕ، مه‌سه‌له هه‌ره هه‌ستیاره‌كانی ئه‌مڕۆی عێراق. سه‌ره‌تا جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی فیدرال ده‌ستی ده‌ستی به جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 ده‌كرد زۆر كه‌س هه‌بوون له‌و باوه‌ڕه‌دابوون ئه‌مه كاری ئه‌نقه‌ست نییه‌و به‌ڵكو ته‌نها كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكیه یاخود خه‌ریك بوونه به‌دۆسیه‌ی ئه‌منی و هیچی تر. ئه‌و كاته‌ی مالیكی له په‌نا پرۆسه‌ی مژده‌ی خێر ده‌یویست خانه‌قین و ناوچه‌كانی له‌مشتی هێزی درێژه >>>
كه‌ركوك یه‌كێكه له‌شاره دیرینه‌كان كه مێژووی نیشته‌جێبوونی مرۆڤایه‌تی ته‌نانه‌ت بۆ سه‌رده‌می هه‌ره‌كۆن ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌پێی ئه‌م هه‌موو شوێنه‌واره كۆنه‌ی تا ئێستا دۆزراونه‌ته‌وه. به‌ڵام كه‌ركوك نزیكه‌ی سه‌ده‌یه‌ك ده‌بێت زیاتر گرنگی به‌دیاركه‌وت كاتێك بۆ یه‌كه‌م جار نه‌وت له‌م شاره دۆزرایه‌وه له‌وه‌ش زیاتر وه‌ك جیۆلۆجیه‌كان ده‌ڵێن شارێكه له‌سه‌ر ده‌ریای نه‌وت. كه‌ركوك گه‌لێك ناوی به‌به‌ر بڕاوه له‌هه‌ر سه‌رده‌مێك كه پیایدا تێپه‌ڕیوه، له‌سه‌رده‌می سیاسیش‌دا زۆری تر هه‌ر له " كه‌ركوك قودسی كورد ستانه، دڵی كوردستانه، دایكی عێراقه، عێراقێكی بچوكه..... ئیتر ". درێژه >>>
یادی ساڵ رۆژی شه‌هید بونی بێستونی مه‌لا عومه‌ر له 24/11/1987.
به کوشتنت ویستیان دڵی ئه‌م شاره‌مان بکوژێته‌وه
به کوشتنت ویستیان داری خه‌م و خه‌بات بشکێته‌وه
به کوشتنت دوژمنانی ته‌بایی کورد تاوان ئه‌خه‌نه سه‌ر تاوان
به کوشتنت ئه‌یانه‌وێ بوکی ئاواتی ئه‌م گه‌له ڕوونه کاته ماڵه باوان
به کوشتنت ئه‌یانه‌وێ ئاگری غه‌ش هه‌ر کڵپه‌ی بێت له‌م شاره‌دا
به کوشتنت زۆڵه کوردیش کنه ده‌کا له‌م دۆخه‌دا له‌م باره‌دا درێژه >>>
له ڕۆژی 2/11/2008/ له‌لایه‌ن به‌ڕێز کاک ئازاد خالید لێپرسراوی کۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌کان-کۆمیته‌ی هۆڵندا. به‌یاننامه‌یه‌ک بڵاوکراوه‌ته‌وه ده‌رباره‌ی بارودۆخی ئێستای ناو ڕێکخستنه‌کانی. یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان، ، ئێمه‌ی کارگێڕ کۆمیته و لێپرسراوی لیژنه‌کان که له‌خواره‌وه ناومان نوسراوه.. له‌گه‌ڵ ناوه‌رۆکی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا نین.. چونکه له‌قازانجی کۆمه‌ڵه‌که‌ماندا نییه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ک ئێمه نوێنه‌ری ته‌نها پێشمه‌رگه دێرینه‌کانی یه‌کێتی نین به‌ڵکه چه‌ند حیزبێکی شۆڕشگێڕی تریش به‌شدارن له‌م کۆمه‌ڵه‌یه‌دا.. له‌لایه‌کی تریش ئێمه هیچ ڕوونکردنه‌وه‌کمان له‌ئه‌نجومه‌نی باڵای پێشمه‌رگه دێرینه‌کان و لقی درێژه >>>
لقی هه‌نده‌رانی کۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه ديرینه‌کانی کوردستان هه‌ڵ ئه‌ستێت به‌گێڕانی سیمینارێک بۆ پێشمه‌رگه‌ی دێرین به‌ڕێز کاک حاجی مه‌مۆ له‌ژێر ناونیشانی ( کوردایه‌تی و ئه‌زمونی خامۆشی‌یه‌کانی فره‌حیزبی له کوردستانی خوارودا) . هاتن بۆ هه‌موانه و به ئاماده‌بوونتان و پرسیار‌و پێشنیاره‌کانتان کۆڕ‌و سیمیناره‌که ده‌وڵه‌مه‌ندتر ئه‌که‌ن..
درێژه >>>
ڕه‌شبه‌ڵه‌که‌و خه‌نه به‌ندانی کاک شاسواره، ئه‌مڕۆ ڕۆژی سێ‌شه‌ممه‌یه، ڕێکه‌وتی 13/11/2007 وا ئێستاکه له‌قه‌ڵادزێ بوکی قووربانیدان بۆ هاوڕێمان کاکه شاسوار ئه‌گوازنه‌وه، ئاده‌ی وه‌رن هاوڕێ و دۆست وئازیزانی په‌له بکه‌ن فریاکه‌ون له‌به‌رده‌م ماڵی برایم ده‌روێشا ڕه‌شبه‌ڵه‌ک‌و شای وسه‌ما ئه‌گێڕدرێ، هه‌ر به‌زمێکه له‌به‌ر زۆری ئه‌م خه‌ڵک و حه‌شامه‌ته که‌س ئاگای له‌که‌س نه‌ماوه، ئه‌وه خاڵه شه‌هاب سه‌رچۆپیه‌که‌ی گرتووه‌و مامۆستا محمد سوڵتان ومامۆستا مه‌هدیش به‌ته‌نیشت یه‌که‌وه ده‌ستیان گرتووه، مام جوتیاریش له‌گه‌ڵ هاوڕێکانی تریا له‌به‌شی کۆتای گاوانیا گه‌رمیان کردوه ئه‌ی کوردستانه زامدارو نیشتیمانه گه‌وهه‌رو ئازیز‌و درێژه >>>
فاتیح سه‌نگاوی ساڵی 1966 له‌خانه‌واده‌یه‌كی جوتیاری شاره خنجیلانه‌كه‌ی سه‌نگاو له‌دایكبووه، ئه‌و شاره‌ی كه له‌هه‌موو شۆ‌ڕشه‌كانی كورد ده‌یان گه‌نجی به‌هه‌ڵوێستی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی پێگه‌یاندووه. باڵای سه‌نگاو سه‌گرمه‌یه‌و ده‌فته‌ری پ‌ڕ له‌سه‌روه‌ری شه‌هیدانه. رژێمی تۆتالیتاری ئه‌وسای عیراق به‌جۆرێك ره‌فتاری د‌ڕندانه‌ی نواندووه باوكی فاتیح و هه‌زاران گه‌نجی دیكه پێشمه‌رگایه‌تی و شاخیان كردبووه رێ‌ڕه‌وی ژیانیان. به‌هۆی هه‌لومه‌رجی ئاڵۆزی ژیان، فاتیح له‌قۆناغی سه‌ره‌تاییه‌وه ده‌ستبه‌رداری خوێندن بووه‌و بۆ دابینكردنی بژێوی ژیانیان، كاری جوتیاری و شوانی كردووه. ئه‌مه چ نهێنییه‌كه له‌ته‌مه‌نی 12 ساڵی (1978) درێژه >>>
له 5 ی سه‌پته‌مبه‌ر 12 سال به‌سه‌ر چاوله‌یه‌ک نانی یه‌کجاره‌کیی د. هیوا تێپه‌ر ده‌بێ... شه‌هید د. هیوا (که‌مال جه‌وهه‌ر که‌ریم) له سالی 1959 له هاوینه هه‌واری سه‌لاحه‌دین چاو هه‌لدێنێ، خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و دواناوه‌ندی له‌و شارۆچکه‌یه ته‌واو ده‌کاو دواتر بۆ درێژه‌دان به‌خوێندن رو له هه‌ولێر ده‌کاو ئامۆژگای پزییشکی ته‌واو ده‌کا، یه‌که‌م دامه‌زراندنی له نه‌خۆشخانه‌ی پیرداودی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر ده‌بێ دواتر ده گواسترێته‌وه نه‌خۆشخانه‌ی سه‌لاحه‌ین له مه‌سیف. شه‌هید دیاره له مندالیه‌وه کاریگه‌ری که‌شو هه‌وای خانه‌واده‌ی له‌سه‌ر ده‌بێ بۆیه به گیانێکی کورد په‌روه‌رانه ده‌رسکێ، به‌هۆی ئه‌وه‌ی باوکی درێژه >>>
کاروانێک بووی پ‌ڕ له هه‌لۆێست و رێبوارێك بووی پ‌ڕ له نهێنی،
قه‌له‌مێك بووی پ‌ڕ له زانست، تۆ سه‌رمه‌شق و داینه‌مۆ بوویت،
تۆ به‌گژ مسته‌حیلدا ده‌چووی،
رۆژگارێک که نائومێدی سه‌رتاپای کوردستانی داپوشیبوو
تۆبه چه‌کووشو داسه‌وه به قه‌له‌مو تفه‌نگه‌وه، ئه‌سپی خۆت تاوده‌دا،
خۆراگری تۆ له‌وه دابوو که بنه‌ماله‌که‌ت کرده به‌شێک له خه‌مه گه‌وره‌کانی درێژه >>>
هۆزه عه‌ره‌بیه‌کانی پێش ئیسلام، زۆر سه‌رقاڵی هه‌ڵکوتانه سه‌ر و په‌لاماردانی یه‌کتر بون، تیره سه‌رکه‌وتووه‌کانیان له‌کاتی شه‌ڕدا، کچ و ژنانی لایه‌نی دۆڕاویان، به‌سه‌رخۆیاندا دابه‌ش ده‌کرد و به‌مه‌ش فره ژنی ده‌بووه دیارده‌یه‌کی زه‌ق و به‌رچاو له‌ناویاندا. به‌هاتنی ئیسلام و سه‌رکه‌وتنی، ماڵی عه‌ره‌بی یه‌کخرا و چیتر ئه‌م ناکۆکیانه نه‌مان و بنبڕ کران، به‌ڵام په‌لاماردان و کچ و ژن گرتن و دابه‌ش کردنیان له‌ده‌ره‌وه‌ی بیابان ئه‌نجم ده‌درا، پرۆسه‌که‌ش به ئایه‌تی قورئان ئۆرگه‌نایز کرا و ناوی ئه‌و کچ و ژنانه‌یان گۆڕی به( جاریه)، زۆرێک له سوارچاک و عه‌ره‌به ئازاکان، هێنده‌یان له‌و کچ و ژنانه به‌رده‌که‌وت، وه‌ک درێژه >>>
هه‌موو لایه‌ك ئه‌و راستیه باش ده‌زانێت كه خه‌بات و تێكۆشانی ئێوه‌ی هه‌میشه گیان له‌سه‌ر ده‌ست و خۆنه‌ویست و كۆڵنه‌ده‌ر و خوێنی هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌ره شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌كانتان و خه‌باتی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی كوردستان، بوون به هه‌وێن و به‌دیهێنه‌ری رۆژی ئازادی بۆ گه‌له‌كه‌مان و سه‌ربه‌ستی نیشتمانه‌كه‌مان. ئه‌وێ رۆژێ كه كوردستانه‌كه‌مان و گه‌له سته‌م دیده‌كه‌مان له ژێر زوڵم و سته‌می دڕنده‌ترین رژێمی سه‌ده‌ی بیسته‌م دا ده‌یناڵاند و گه‌له‌كه‌مان كه‌وتبووه به‌ر پیسترین شاڵاوی به به‌عسی كردن و به عه‌ره‌ب كردن و ڕاگواستن و نیشتمانه‌كه‌شمان كه‌وتبووه به‌ر سیاسه‌تی به سووتماك كردنی خاكه‌كه‌ی . درێژه >>>
باسکردن له‌که‌سایه‌تى مام جه‌لال بۆمن شتێکى ئاسان نى یه، به‌ڵکو قسه‌کردن و باسکردنى رۆڵ و که‌سایه‌تى که‌ڵه پیاوێکى گه‌وره‌ى کوردى وه‌ک [ سه‌رۆک مام جه‌لال ] که ناسینى له‌سه‌ر ئاستى کوردستان په‌ڕیوه‌ته‌وه بۆ ئاستى عێراقى و جیهانى پێویستى به ده‌یان نامه‌ى ماسته‌رو دکتۆرایه بۆ به‌دیارخستنى رۆڵ و پێگه‌ى ئه‌و که‌ڵه پیاوه له‌رووداوه‌کانى کوردستان و عێراق دا. به‌ڵام ئه‌وه‌ى که‌من ده‌مه‌وێت باسى بکه‌م ته‌نیا ئه‌وه‌یه که‌من وه‌ک پێشمه‌رگه‌یه‌کى دێرینی یه‌کێتى ى نیشتمانى ى کوردستان ئاگادارى دڵۆپێکم له‌ده‌ریایه‌ک له‌ڕۆڵ و پێگه‌ى ئه‌و درێژه >>>
عاشقانی سه‌فین زۆرن
له‌ناویان دا
یه‌کێک بالای بڵندتره له (شیلانه)
چاوی تیژتره له هه‌لۆ
ڕه‌وتی خێراتره له ئاوی (بێترمه)
(ئاره‌زوو) ی جوانتره له سووره‌چنار
(رێبین) ووردبین و گه‌ش بینه درێژه >>>
یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان، چه‌شنی وارگۆنی قیتارێکه و هه‌زار و یه‌ک وێستگه‌ی هه‌یه، له‌هه‌ر یه‌کێ له‌و وێستگانه ڕاده‌وه‌ستێ، ڕێبوارێک لێی داده‌به‌زێ و هه‌زاران خۆی تێده‌په‌ستێ. بۆ بونه ئه‌ندام له‌هه‌ر ڕێکخراو و لایه‌ن و پارتێکدا، پێویست به‌بڕیار و ڕه‌زامه‌ندی ئۆرگانه‌کانی سه‌روتر ده‌کات، پێچه‌وانه‌که‌یشی بۆ سڕکردن و ده‌رکردن به‌هه‌مان شێوه‌یه، که‌واته بڕیاره‌کان تاچه‌ند ئه‌رێنی بن یان نه‌رێنی بۆ خاوه‌نه‌کانین کار له دروستی و ڕه‌اواییان ناکات، به‌هه‌مان شێوه ئه‌ندامه سڕ و ده‌رکراوه‌کانیش ده‌توانن و ڕه‌وایه، سود له مێژوی ڕابوردویان و سه‌روه‌ریه‌کان وه‌ربگرن، بۆ ئێستا و داهاتویان به‌کاری بهێنن، درێژه >>>