|
ره‌شه‌كوژی ژنان راگرن!
له‌وه ترسناكترنیه كه دیارده‌ی ره‌شه كوژی ژنان به‌شتیكی ئاسایی و
سه‌رپێییانه بده‌ینه قه‌ڵه‌م!
ئه‌و دیارده‌یه‌ی كه وه‌ك شێرپه‌نجه كۆمه‌ڵگاكه‌مانی خستۆته نێو
گێژاوێكه‌وه
و
گه‌ر چاره‌سه‌رێكی به په‌له و گونجاوی بۆنه‌دۆزینه‌وه، ئه‌وا ره‌نگبیت
ئه‌م كاره قێزه‌ونه ببێته دیارده‌یه‌كی رۆژانه‌و مرۆڤی كورد وه‌ك
دڕنده‌یه‌ك به جیهان بناسێت.
به‌داخه‌وه! به‌شێك له‌و به‌ڵگه و یاداشتانه‌ی له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كانی
كۆمه‌ڵًگای
مه‌ده‌نی و رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ له وڵاتانی رۆژئاوادا
بڵاوكراونه‌ته‌وه ئاماژه به‌و ره‌شه‌كوژیانه ده‌كه‌ن كه له هه‌ریمی
كوردوستاندا دژ به ژنان ئه‌نجام ده‌دریت و بۆته بابه‌تی میدیاكانی
رۆژئاوا! ئێمه له كاتێكدا ده‌ست به‌م كه‌مپینه ده‌كه‌ین بۆ رێگرتن له
دیارده‌ی ژنكوژی و ئه‌و سووكایه‌تییه‌ی به ژنانی كورد ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی
سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵگاكه‌مان له‌و مه‌ترسیه ئاگادار بكه‌ینه‌وه كه ئێمه‌ی
پێشمه‌رگه‌ی دێرین خۆمان بۆ هه‌ڵمه‌تێکی سه‌رتاسه‌ری ئاماده‌كه‌ین دژ به‌م
نه‌ریته داڕزیوه‌و بۆ پشتگیری ژنان و دانانی به‌ربه‌ستێك له‌به‌رده‌م
سته‌مكاران، هه‌رچه‌نده ئه‌م دیارده‌یه باكگراوندێكی كولتووری و
كۆمه‌ڵایه‌تی له پشته‌وه
نییه،كه
دواکه‌وتوان
شانازی به سه‌ركوتكردن و كووشتنی به‌رامبه‌ره‌وه ده‌كه‌ن و ژنان
ده‌كه‌نه قوربانی له پێناوی كڕینه‌وه و شتنه‌وه‌ی شه‌ره‌ف (غسل العار)،
به‌ڵام بێ‌ئاگا له‌وه‌ی كه شه‌ره‌فی راسته‌قینه‌ی كۆمه‌ڵگاكه‌مان،
به‌رگریکردنه له نیشتمان پاراستنی که‌رامه‌تی نه‌ته‌وایه‌تی و قبوڵكردنی
جیاوازی بیر و ڕاو گیانی لێبوردن و دیالۆكی شارستانیانه‌یه، با لێگه‌ڕێین
ئازیزانمان به ئازادی ژیانی هاوسه‌رییان هه‌ڵبژێرن و خاوه‌نی جه‌رائه‌ت
بین و نه‌هیلین ئه‌و تاوانانه ببنه میرات بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو، با
ڕێگه نه‌ده‌ین چیدی ئه‌م دیارده دڕندانه‌یه دژ به دایكان و خوشکانمان
ئه‌نجام بدرێت بڕوا و متمانه به ژن بهێنین كه ئازادن و پێویستیشمان به
عه‌قلیه‌تێك هه‌یه چه‌واشه نه‌كرێت و نه‌كرێته بارمته له پێناوی
كو‌لتوورێكدا كه بناغه‌كه‌ی له‌سه‌ر خوێنه!
پێشمه‌رگه دێرینه‌كان! ڕۆشنبیران
نابێ و ناشکرێ به ناڕه‌وا دایکان و خوشکانمان به‌و شێوه دڕندانه‌یه
بکوژرێن، که له چه‌ند مانگی ڕابووردودا ژماره‌یه‌کی به‌رچاو کوژراون، جا
ئه‌و ژنانه هه‌ركه‌سیك و سه‌ر به‌هه‌رچین وتویژیك و گرووپ و ریكخراویك بن،
ئێمه وه‌ك پێشمه‌رگه دێرینه‌کانی کوردستان به توندی به گژ ئه‌و دیارده
دزێوه ده‌بینه‌وه و پارێزه‌ری ئه‌و بنکه و باره‌گایانه ده‌بین که
خوشکانی هه‌ڕه‌شه لێکراو په‌نای بۆ ئه‌به‌ن. ئاماده‌ی هاوکاریکردنی پۆلیسن
له هه‌وڵدان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و تاوانباره‌ی که ده‌ستی به خوێنی
خوشکانی وڵاته‌که‌مان سووره و ته‌سلیمکردنیان به‌دادگا بۆ ئه‌وه‌ی سزای
یاسایی خۆیان وه‌ر بگرن.
داواش له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ ورێكخراوه
پیشه‌یی و دیموكراسیه‌كان و سه‌رجه‌م نووسه‌ران و رۆشنبیران و چین و توێژه
جیاجیاكانی كۆمه‌ڵگای كوردی ده‌كه‌ین كه پشتگیری ئه‌م داوا ره‌وایه‌مان
بكه‌ن و دژ به‌م كاره ناشارستانه‌یه هه‌ڵوێست وه‌رگرن!
ئازادی بۆ ژن
نا... بۆ ژن كوژان
ئه‌نجومه‌نی باڵای کۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌کانی کوردستان
15ی ئه‌یلولی 2008
من له خواره‌وه ناوی خۆم ده‌نووسم
بۆ پشتگیری‌کردن له‌م کامپینه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌کانی کوردستان تکایه
کلیکی ئێره بکه
|